ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزیری نوێ دەستنیشان دەکەن
ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان دایە شەمەری بۆ وەزیری بەرگری و یاسری بۆ ناوەخۆ
ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عێراق دەنگیان دا بۆ دەستنیشانکردنی وەزیری بەرگری و ناوەخۆ لە حکومەتی عادل عەبدلمەهدی و بە زۆرینەی دەنگ نەجاح حەسەن شەمەری بووە وەزیری بەرگری و یاسین تەها یاسری وەزیری ناوەخۆ
لە ماوەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق شکستی هێنا لە تێپەڕاندن و تەواوکردنی کابینە وەزارەتیەکەی عادل عەبدلمەهدی بەهۆی ناکۆکی نێوان هێزە سیاسیەکان بۆ پڕکردنەوەی شوێنە بەتاڵەکان و چگە لەمەش ناوی کاندیدەکان ڕەوانەی پەرلەمان نەکرابوو لە لایەن سەرۆك وەزیران