لەخۆبایی بوون بە ئێرانەوە دیارە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکیەکان هەموو هەفتەیەک دێنە ناوچە بەڵام ناتوانن هاوپەیمانی لە دژی ئێران پێک بێنن

سەید عەبباس مووسەوی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت ئەمریکا توانایی ئەوەی نییە هاوپەیمانییەک لە دژی ئێران پێک بێنێت .

مووسەوی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ وڵاتانی عەرەبی رۆژهەڵاتی ناوەراست گووتی : ئەوەی ئێستا دەتانەوێت وەک هاوپەیمانی  پێکی بێنن لەمێژە بۆی لەحەول دان بەڵام سەرناگرێت .

ئێران وڵاتێکی بەهێزی ناوچەیەو هاوپەیمانی پێک هێنان لەدژی ئێران هەروا بە سانایی نییە .

قسەو کرداری ئەمریکیەکان یەکتر ناگرێتەوە خۆشیان سەریان لێ شێواوە و تیمی بڕیاردەری ئەمریکا هەرکەس بە سازێک لێدەدات و مەرج بۆ ئێمە پێشنیار دەکات ، ئێمە گوێشمان بە مەرجی ئەوان شل نابێت ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە ئەوەیە لە هەنگاوەکرداریەکانی خۆمان بەردەوام دەبێن گوێ بە قسەی ئەوان نادەیین .

Back to top button