مالیکی هەڕەشە لە سیستانی دەکات.

خواكوڕك
 
میدیای عێراقی تایمزی لە زاری سەرچاوەیەك ئاشكرا كردووە، کە لە دوا دانیشتی سەرکردەکانی حزبی دەعوە،مالیکی بە ڕوونی هەڕەشەی لە سیستانی و محمدی کوڕی و کەسە نزیکەکانی سیستانی کردوەو وتویەتی چیتر لە دزی و گەندەڵیەکانیان لە بواری وزەو نەوت داهاتی شوێنە پیرۆزەکان کە بە ملیار دۆلارە بێدەنگ نابێت.
 
هەروەها ئەو میدیا عێراقیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە سیستانی لە ڕێگەی سیاسیەدەست ڕۆیشتوەکانی نزیکیەوە لە هەوڵی کوشتن یان دادگایی کردنی نوری مالیکی دان، سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە مالیکی دەیان مەلەفی گرنگی گەندەڵی لەسەر سیستانی و کەسە نزیکەکانی هەیە کەلەناو حکومەتدا پلەو پۆستیان هەبووە و هەیە.
Back to top button