ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی مەسرور بارزانییەوە

نووسینگەی مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24/6/2019، نووسینگەی مەسرور بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: “ماوەیەکە ھەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی، لەبارەی پێکھاتەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ئاماژە بە ھەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنە ڕوو، کە گوایە یەکلاکراونەتەوە، لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەم ھەواڵانە، ھەر نیازێکیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن”.

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: “تا ڕادەستکردنی یەکجارەکیی ناوی کاندیدەکان بە ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، ھیچ کاندیدێک بە یەکلابوویەوە ھەژمار ناکرێت”.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی نووسینگەی مەسرور بارزانی:

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی مەسرور بارزانییەوە
ماوەیێکە ھەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی، لە بارەی پێکھاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ئاماژە بە ھەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنەڕوو، کە گوایە یەکلاکراونەتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەم ھەواڵانە، ھەر نیازێکیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن.
تا ڕادەستکردنی یەکجارەکیی ناوی کاندیدەکان بە بەرێز ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، ھیچ کاندیدێک بە یەکلابوویەوە ھەژمار ناکرێت.

نووسینگەی مەسرور بارزانی
ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٤/٦/٢٠١٩

Back to top button