سوپای ئیسرائیل کەوتە ئامادەباشیەوە

 

 

سوپای ئیسرائیل لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئێران کەوتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

 

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد سوپای ئیسرائیل کەوتە ئامادەباشیە بۆ ئەوەی وڵامی هەر هەڕەشەیەکی ئێران بداتەوە .

کەناڵی ١٢ ی ئیسرائیل سەرلە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند سوپای ئیسرائیل بە لەبەرچاو گرتنی تەشەنە ئەستاندنی گرژیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و بەهۆی نیگەرانی هەرکردەوەیەکی  لە ناکاوی ئێران لە دژی ئیسرائیل سوپاکەی خستە ئامادەباشیەوە و سنورەکانی غزەو لوبنانی و سووریای بە هەموو چەشنە تواناییەکەوە خستۆتە ژێر چاودێری .

بڵاڤۆکی تایمزی ئیسرائیل دەنووسێت ئێران دەتوانێت لە ڕێگەی حزبوڵلا و جیهادی ئیسلامی لە غەزەو هێزەکانیان لە سووریا هێرشی مووشەکی بکاتە سەر ئیسرائیل

Back to top button