ترەمپ: سزا نوێیەکان رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتە ئامانج
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا واژی لەسەر سەپاندنی سزا نوێیەکانی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا کردو رایگەیاند سزاکانی ئەمجارەیان ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەنە ئامانج.
پاش واژۆکردنی فەرمانی سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا، ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی کۆشکی سپی راگەیاند “ئایەتوڵا عەلی خامنەیی بەرپرسی یەکەمە لە هەنگاوە دوژمنکارییەکانی ئێران، بۆیە سزاکانی ئەمجارەیان ئەو دەکەنە ئامانج”.
ترەمپ راشیگەیاند لەفەرمانی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمجارەدا هەمو جۆرە چالاکییەکی دارایی و پشتیوانی دارایی لە عەلی خامنەیی و هاوکارەکانی و هەمو ئەوانەی لە ئۆفیسەکەیدا قەدەغەکراوە.”