بەهۆی واز هێنان لە پەكەكە, گرووپێكی چەكداری پەكەكە گەنجێكی كورد لە باوەشی دایكی گولـلە باران دەكەن

 

دوای ئەوەی گەنجێكی رۆژهەڵاتی كوردستان پەیوەندی بە ریزەكانی پارتی كرێ‌كارانی كوردستان دەكات و دواتر واز لە خەباتی چەكداری و پەكەكە بوونی دەهێنێت, دەگەڕێتەوە نێو كەس و كاری, بەڵام گرووپێ:ی چەكداری پەكەكە پاش دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێ بوونی داوا دەكەن بگەڕێتەوە ناویان بەڵام ئەو گەنجە رازی نەبووە دواتر لە باوەشی دایك و باوكی پاش سوكایەتیەكی زۆر دەیكوژن.
ئەرسەلان یارئەحمەدی، ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ٦ی ٢٠١٩، چەند گەریلایەكی پەكەكە چوونەتە نێو گوندی (گوێزە كوێرە)ی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، گەنجێكیان بە ناوی (سامان دانشوەر) لەبەرچاوی دایك و باوكی سووكایەتییان پێكردووە، دواتر دوو گوللەیان لەسەر داوە و تەنانەت سووكایەتییان بە تەرمەكەشی كردووە.

هاوكات ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە سامان ماوەی ١٠ ساڵ گەریلا بووە و ٤ ساڵە وازی لە پەكەكە هێناوە و گەڕاوەتەوە لای دایك و باوكی و بە كاری ڕەز و باخەوە خەریك بووە، هەروەها تاكە كوڕی بنەماڵەكەی بووە و دوو خوشكی هەبووە. هەر ئەو ئێوارەیەی كە سامان تێیدا كوژراوە، ٣٠ چەكداری سەر بە پەكەكە چوونەتە نێو گوندەكە و خەڵكەكەیان ترساندووە تاوەكوو هیچ هەڵوێستێكی نەرێنی لە دژی پەكەكە لەو ناوچەیە نەگرنە بەر.

ئەرسەلان یارئەحمەدی هەروەها داوای لە چالاكوانانی مەدەنیی مەریوان كردووە، لە بەرامبەر كوشتنی سامان لەلایەن پەكەكەوە بێهەڵوێست نەبن و لەمبارەیەوە لێكۆڵینەوە بكەن و هەڵوێست وەربگرن.

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كە هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی چەكداریی باكووری كوردستانە، خەڵكی لە تەمەنێكی منداڵدا لە سەرجەم شارەكانی كوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر كە بەشێكی زۆری خەڵك بە خەڵەتاندن ناوی دەبەن، ڕازی دەكات و دەیانبات لە قەندیل و ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی دەیانكات بە چەكدار، ئەو كەسانەش مافی وازهێنانیان لە پەكەكە نییە، لە حاڵەتی وازهێنانیشیان، ئەگەر پەكەكە دەستی پێیان بگات، ئەوا سزای كوشتنیان بەسەردا دەدات.

Back to top button