شاخەوان عەبدولا: دوای پێشكەشكردنی نەخشە رێگای ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك لە دوو هەفتەی داهاتوو هەنگاوەكان دەست پێدەكەن

 

دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری یەكێـتی كەركووك و رێژەیەكی زۆری خاكی كوردستان كەوتە دەستی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران, لەو كاتەوە پارتی قبوڵی نەكرد لە شارێكی داگیركراوی سەربازیدا بمێنێـتەوە تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە تاكیدلە ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك دەكاتەوە بۆ گەڕانەوە, پەرلەمانتارێكی پێشووی پارتیش رایدەگەیەنێت:”پارتی پرۆژەیەكی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك خستووەتەڕوو
شاخەوان عەبدولا عەبدولا پەرلەمانتاری پێشوی پارتی لە پارێزگای كەركووك, هەروەها ئەندامی لێژنەی ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك ئاشكرای دەكات، لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی عێراق، وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق و پێكهاتەكانی كەركووك بە جیا گفتوگۆ هەیە، پێشبینیش دەكات لە ئایندەیەكی نزیكدا بگەنە رێككەوتن.
لەكاتێكیشدا كە یەكێتی هەر لە خەمی دانانی پارێزگارێكە بۆ ئەو شارە، خالید شوانی, ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە نوێنەرایەتی یەكێتی لەو لێژنەیە دەكات, كە لە پێكهاتەكانی كەركووك پێكهێنراوە بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی دۆخی ئەو شارە. لوقمان وەردی, پەرلەمانتاری ئەو حیزبەش چارەسەری كێشەی كەركووك بە دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ ئەو شارە دەبەستێتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) :” بەگوێرەی راسپاردەكانی پرۆژەكە، ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك قۆناخ بە قۆناخ دەبێت، قۆناخی یەكەم چارەسەری دۆسیەی ئەمنیە، كە لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەخرێـتە بواری جێبەجێكردن، ئەوكاتیش پارتی دەگەڕێتەوە شارەكە و بارەگاكانی وەردەگرێتەوە، لەدوای ئاسایكردنەوەی بارودۆخی ئەمنی شارەكە، كار بۆ دانانی پارێزگارێك دەكرێت.

هەروەها (خواكوڕك) زانیویەتی هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی دیكەی پێكهاتەكانی كەركووك بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی شارەكە لە بەغدا ئەنجام دەدرێت، ئەندامێكی ئەو شاندەش دەڵێت: پێكهاتەكان بە پرۆژەكەی پارتی رازین, بەم نزیكانە پارتی بارەگاكانی لە كەركووك وەردەرگرێتەوە و پۆستی پارێزگاری كەركووكیش یەكلایی دەكرێتەوە.

Back to top button