عەبادی داوای راگرتنی بووجەی حشدی شەعبی كردووە
خواكوڕك
ئەمرۆ پرۆژەی بووجەی حشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق لەلایان كوتەلەكەی مالیكی و یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و كوتلەی ئیرادەی سەر بە حنان فەتڵاوی دەنگی لەسەر درا، لە پرۆژەی بووجەی ساڵی 2017ی عێراق جێگیر كرا.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە عەبادی لەسەر داوای سەفاراتەكان داوای راگرتنی بووجەی حشدی شەعبی كردووە، بەڵام لەلایان پەرلەمانی عێراقەوە، گوێ بە نامەكە نەدراوە و پرۆژە یاساكەی حشدی شەعبیان پەسەند كردووە.
بەپێی بەڵگەنامەیەك سەفاراتەكانی عێراق داوایان لە عەبادی و حكومەتی عێراق كردووە بووجەی حشدی شەعبی رابگیرێت، بەڵام لەلایان پەرلەمانی عێراقەوە گوێ بە عەبادی نەدراوە و پرۆژەكە پەسەند كراوە.
ئەندام پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك دەنووسێت، دەنگم بە پرۆژە یاسای بووجەی حشدی شەعبی نەدا سەرباری ئەو هەموو فشارانەی لەسەرمان بوون.
د.ئەردەڵان نوردین ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی لەپەرلەمانی عێراق لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك دەنووسێت، ئەمرۆ یاسا حشدی شەعبی لەلایان ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەسەند كرا، دەلێت ئامادە نەبوون دەنگ بەو پرۆژەیە بدەم چونكە پێم وایە ئەم هێزانەی لەژێر ناوی حشدی شەعبی رێكخراوە مەترسین بۆ سەر داهاتووی كوردستان.