ئێران کەوتە بەر مەترسی هاوپەیمانی
ئەمریکا ، بەریتانیا ، سعوودیا و ئیمارات ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە ئێران ڕاگەیاند و داخوازی ئەوەن کێشەکانی ئێران بە ڕێکاری دیپلۆماتی چارەسەر بکرێت .
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە ، ئێمە داوا لە ئێران دەکەیین هەرچی زووتر دەست لەهەموو ئەو کردەوانەی بکێشێتەوە کە بوونەتە هۆی نائارامی و ناسەقامگیری و هەڕەشە لە ناوچەدا .
ئەو ڕاگەیەندراوە ڕۆژی دووشەممە لە لایەن حکومەتی ئەمریکا و هاوکات لە گەڵ سەفەری مایک پۆمپیۆوەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ ئیمارات و سعوودیا بڵاو کرایەوە .
پۆمپیۆ لە سەرەتای دەستپێکی سەفەرەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی گووتی ئامانجی ئێمە پێک هێنانی هاوپەیمانیەکی بەهێزە لە دژی ئێران .