نیمار په‌یامێك ئاڕاسته‌ی یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه ده‌کات
تا دێت ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیماری به‌رازیلی له یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسیه‌وه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕوو له زیادبوونه.
له نوێترین هه‌واڵدا ئه‌وه ئاشکرا کراوه که نیمار له‌ڕێگه‌ی چات گروپی واتس ئه‌په‌وه په‌یامێک ئاڕاسته‌ی یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه ده‌کات .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه : که نیمار له‌و په‌یامه‌دا به یاریزانانی هاوڕێی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌ڵێت که ئارام بن و به‌م زوانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه .
ئه‌م قسانه‌ی نیمار له کاتێکدایه که ناسر خلێفی سه‌رۆکی یانه‌ی پاریس سانجێرمان داوای 300 ملیون یورۆ ده‌کات بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له نیماری به‌رازیلی .