ئه‌لڤیس ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رشه‌لۆنه
پێگه‌ی سپۆرتی که‌ته‌لۆنی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه : که دانی ئه‌لڤیسی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه .
ئه‌لڤیس پاش ئه‌وه‌ی که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌ڕمی ڕۆشتنی له یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشکراکرد له ئێستاشدا ئه‌و یاریزانه ئازاده که ڕوو له‌کام یانه‌یه ده‌کات .
دانی ئه‌لڤیس سێ وه‌رز پێش ئێستا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی به جێهێشت و په‌یوه‌ندی کرد به یانه‌ی یۆڤانتوسی ئیتاڵیه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ک وه‌رز ، به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسیه‌وه کرد‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا چه‌ندین نازناوی به‌ده‌ستهێنا.
له‌کاتی رۆشتنی ئه‌لڤیس له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه ڕه‌خنه‌ی توندیان له به‌رپرسانی یانه‌که گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که چۆن ڕێگه‌یان پێداوه که ئه‌و یاریزانه بڕوات چونکه پێیان وایه تا ئێستاش شوێنی پڕنه‌کراوه‌ته‌وه .
هه‌مان پێگه ئه‌وه‌شی ئاشکراکردوه : که له‌چه‌ند کات ژمێر داهاتوودا هه‌واڵی گرنگ له‌سه‌ر ئه‌لڤیس بڵاوده‌کرێته‌وه .