زیاتر لە 100 ماڵ لە كەمپی مەخموور لەژێر دەسەڵاتی پەكەكە رایانكردووە

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند لە ماوەی یەكساڵی رابردوو زیاتر لە 100 ماڵی ئاوارەكانی كەمپی مەخموور لە كەمپەكە رایانكردووە بۆ شاری هەولێر و لە ناو شاری هەولێر نیشتەجێ بوونە بە بیانووی جۆڕاو جۆڕ كەمپەكەیان بەجێ هێشتووە بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكانی ئێمە خەڵكی ئەو كەمپە كە رادەكەن بۆ دەرەوە بۆ ئەوەیە لە باج و ژیانی ژێر دەسەڵاتی پەكەكە لە كەمپەكە رزگاریان بێت”.

هەر ئەو سەرچاوەیە كە لە مەخموور ئاشنایەتی زۆری لەگەڵ خەڵكی ناو كەمپی مەخموور هەیە دەشلێـ، پەكەكە باجێكی زۆر لەخەڵكی كەمپی مەخموو دەستێنێت، بۆنموونە، ئەگەر كچێك لە كەمپی مەخموور مانگانە لە مۆلێك (600)هەزار وەربگرێت پەكەكە سەدا سی بەناوی شۆرەش لێدەستێنێت، بەم شێوەیە خەڵكەكە زۆر بێزار بووە لە پەكەكە و كەمپەكە چۆڵدەكەن و رادەكەن بۆ هەولێر”.

سەرچاوەكە دەشلێـ” لە ئێستادا گەنجانی كەمپی مەخموور لە هەولێر هاوسەرگیری دەكەن و لەوێش نیشتەجێ دەبن، ناگەرێنەوە ناو كەمپەكە، بەم شێوەیە دەیانەوێت رزگاریان بێت لە دەسەڵاتی پەكەكە لە كەمپەكە”.

Back to top button