كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

هاوكات كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی گه‌رما  روو له‌ عێراق ده‌كات و تا رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌رۆژی شه‌ممه‌دا پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه‌.

1112

Back to top button