پەكەكە كۆگایەكی دروستكردنی بۆمبی لەناو خاكی باشوری كوردستان دروست كردووە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، پارتی كرێكارانی كوردستان كۆگایەكی دروستكردنی بۆمبی لەناو خاكی باشوری كوردستان دروست كردووە، توركیا دەستی بەسەر داگرتووە”.
هێزەكانی توركیا لە مانگی سێ ئەمساڵ هێرشیان كردۆتە سەر ناوچەیەك لەناوچە سنوریەكانی باشوری كوردستان و دەستیان بەسەر كۆگایەكی بۆمب دروست كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان دا گرتووە، تەواوی كەلوپەلەكانیان ناو كۆگایەكە گرتووە، چاودێرانی سیاسی ئەم كۆگایە بە سەرەتایی كێشەیەكی نوێ دادەنرێت كە پەكەكە لەناو خاكی باشوری كوردستان كۆگایی بۆمب دروست كردنی هەیە و بەبەڵگەش كەوتۆتە دەستی توركیا”.
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە بەدەست بەسەرداگرتنی كۆگای دروست كردنی بۆمب لەلایان پارتی كرێكارانی كوردستان و كەوتنە دەستی توركیاش دەبێتە كارتێكی فشار گەورە بەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەبەر دەستی توركیا دایە لە ئێستادا، چونكە ئەم جۆڕە كۆگایانە وەك كۆگایەكانی داعشن، ئەمەش بەتاوانێكی گەورەی نێودەوڵەتی دەناسێنرێت”.
شەری نێوان توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان، بۆتە كارەساتێكی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان و خەڵكی باشوری كوردستان رۆژانەش ناوچەكان بۆردوومان دەكرێن و چەندین جار بۆردوومانەكان بوونەتە هۆكاری شەهیدی بوونی خەڵكی باشوری كوردستان”.