دادگای دهۆك بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی دلین دەرکرد
ئهمڕۆ سێ شهممه، 25ی حوزهیرانی 2019، دادگاییكردنی بكوژی دلینی 10 ساڵان له دهۆك بهڕێوهچوو و دادگاى تاوانهكان، سزای له سێدارهدانی بۆ بكوژهكه دهكرد.
دلین وەلید تەمەنی 10 ساڵ بو سەرەتای ئەم مانگە لە سەنتەرى شارى دهۆك ونبوبو، دوای سێ رۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ دانیشتنی تایبەت بە کوشتنی دلین لە دادگای دهۆك بەڕێوەچو کاتژمێرێک و نیوی خایاندوە و دادگا بڕیاریدا تۆمەتباری سەرەکی روداوەکە بە لە سێدارەدان سزا بکات.
لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دھۆک پێشتر رایگەیاندبو، لە دوەم رۆژی جەژن دلین لەگەڵ برایەکی و ئامۆزایەکی لە جەژن و گەڕان بون لە گەڕەکی خۆیان و سەردانی ماڵی کەسوکارو دراوسێکانیان کردوە، دوای ماوەیەک دیار نامێنێت و نەگەڕاوەتە ماڵەوە، سەعات 1:00ی شەو کەسوکارەکەی دوای بێهیوا بون لە گەڕانەوەی، پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکەن و ئاگاداریان دەکەنەوە لە دیارنەمانی منداڵەکەیان.
ئاماژەی بەوەشکردبو، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردوە و رۆژی دواتر چەند کەسێک بە گومانی روداوەکە دەستگیر کران، تا دواجار هەشتی ئەم مانگە تەرمەکەی دلین له چهمی خوارهوەی یاریگای یانهی دهۆك به كوژراوی دۆزرایەوە.
بكوژهكه تهمهنی 47 ساڵ خێزانداره و به گوێرهی دانپێدانانی پێشووش، ناسیاوی لهگهڵ ئهو ماڵهدا ههبووه.