پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ برینداره‌ رەوانەی نەخۆشخانە كرا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ٦ی ٢٠١٩، ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وەرگەڕا و بەهۆیەوە بریندار بوو.

ئەبوکاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی ‌و بەرپرسی پەیوەندییەكانی حیزبی شیوعی كوردستان، لە رێگەی سلێمانی – هەولێر نزیك سماقوڵی ئۆتۆمبیلەكەی وەردەگەڕێ‌ ‌و بۆ چارەسەریش رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی كراوە.

هەندرێن ئەحمەد: گوتەبێژی حزبی شیوعی ڕایگەیاند، ئەبو کاروان، سەرۆکی فراکسیۆنی حزبی شیوعی لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کە ئێستا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبەکەیە (سەرکردایەتی)، لە کاتی گەرانەوەی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی، لە سنووری ناوچەی  سماقوڵی، ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە بریندار بووە.

ئەبو كاروان لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی حیزبی شیوعی پەرلەمانتار بووە ‌و ئێستا بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەو حیزبەیە.

ئۆتۆمبێلەکەی ئەبو کاروان لە رێگەی سماقوڵی

Back to top button