عەلی باپیر ساڵێك حزبەكەی سڕ دەكات

عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاریداوە بۆ ماوەی ساڵێك بێدەنگی هەڵبژێرێت تاكو دوا بڕیار لەلایەن پارتییەوە وەردەگرێت لە بەشداری پێكردنی لە حكومەتدا یاخود نا.

بەپێی زانیارییە بەردەستەكانی (خواكوڕك)، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی هێشتا دڵنیا نیە كە ئاخۆ حزبەكەی بەشداری پێدەكرێت لە كابینەی نوێی حكومەتدا یاخود نا، بەڵام بەسەركردایەتی حزبەكەی راگەیاندووە بۆ ماوەی ساڵێك بێدەنگ دەبین و چاودێری حكومەت دەكەین، بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی رێك بكەوین و بچینە ناو حكومەتەوە و پەیوەندییەكانمان باشتر بكەین.

Back to top button