مەترسی لەسەر سلێمانی هەیە

خواكوڕك

پاش ئەوەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆكی وەزیران و وەزیری پەروەردە بریارێكیان لەبارەی باشتر كردنی رەوشی مامۆستایان دا دوای ئەمەش گروپێك بەناوی مامۆستایانی نارازی بەیاننامەی پابەند نەبوون و بەردەوامی بایكۆتیان دا، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هۆشداری دەدات لەمەڕ مەترسی خوێندن لە شاری سلێمانی و دەلێت دەرفەتەكان بەرەو كۆتای دەروات و خەریكە لەدەستمان دەردەچێت.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بریاری پێدانی بڕە پارەیەكی دیاری كراو بۆ مامۆستایانی ناو شاری و دەرەوەی شار وا دەكات بایكۆت بشكێت و پرۆسەی خوێندن دەست پێ بكاتەوە.

ئەمڕۆ 26ی 11ی 2016، جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری پەروەردە، بڕیاریاندا بڕی 100 هەزاردینار بۆ مامۆستایانی ناوشار و 150 هەزار دیناریش بۆ دەرەوەی شار خەرج بكرێت، لەبەرامبەردا یەكێتی مامۆستایان لە راگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات ” ئەو بڕیارانە بۆ ئەم قۆناغە بە باش دەزانین  تاوەكو پرۆسەی پەروەردەو خوێندن بكەوێتەوە سەر رێگەی خۆی”.

لە راگەیەندراوەکەی یەکێتی مامۆستایاندا ئاماژە بەوەشکراوە، لەوە زیاتر خوێندن بوەستێت مەترسی لەسەر ئەو شوێنانە دروست دەبێت كە خوێندن تێیدا وەستاوە.

هەر لە راگەیاندراوەكەی یەكێتی مامۆستایان هاتووە” بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لەسەر هەوڵەكانیان بۆ ئەوەی تەواوی داواكاریەكانی مامۆستایان بەرجەستە بێت و ئەوەی گرنگە لەم هەل و مەرجە ناسكەی خوێندن هەموو لایەك هاوكار بن چونكە لەوە زیاتر پرۆسەی خوێندن بوەستێت مەترسی بۆ ئێستاو ئایندەی ئەو شوێنانەی خوێندن تێیدا وەستاوە دروست دەبێت”.

 

1626112016_shtttttttttt
راگەیاندراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Back to top button