بەریتانیا نهێنیەکی سەربازی خۆی ئاشکرا دەکات

بەریتانیا ئاشکرای کرد بە فڕۆکەی جەنگی نەبینراو بە ئاسمانی عێراق و سوریا هەڵفڕیون

 

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگیەکانی بەریتانیا لە جۆری ” ئێف 35 ” کە جێگیرگراون لە سەربازگەی ئەکرۆتێری لە قوبرس چەندین دەرچوونیان ئەنجام داوە لە ئاسمانی عێراق و سوریا

 

لەم بارەیەوە گوتی شەش فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەم 14 جار هەڵفریون بە ئاسمانی عێراق و سوریا و بەریتانیا تا ئێستا 17 فڕۆکەی ئێف 35 ی هەیە و لە پلانی دایە بیگەیەنێتە 138 فڕۆکە و شایەنی باسە ئەم جۆرە فڕۆکەیە لە توانای دایە بە شێوەیەکی ستوونی هەڵفڕی و بنیشێتەوە و بەم زووانە لە سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ” HMS Queen Elizabeth بڵاودەکرێنەوە

Back to top button