حەمەی حاجی محمود بۆ لایانەكان هیچ بیانووێكتان نەماوە
خواكوڕك
لەمیانی بەرێوە چوونی مەراسیمی ساڵیادی شەهیدبوونی عەتای كوڕی لە شارەزوور، ئەمرۆ 26ی 11ی 2017، محمەدی حاجی محمود، رایگەیاند، ئه‌و زه‌مانه نه‌ما ئه‌مریكا خۆی بێت و بكه‌وێته نێوان هێزه سیاسییه‌كان ، پێویسته خۆمان چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خۆمان بكه‌ین ، چونكه هیچ شتێك نیه له ڕێگه‌ماندا كه كۆسپ بێت و چاره‌سه‌ر نه‌كرێێت ، بۆیه هیوادارم به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه بڕۆن”.
هەر لە میانی وتارەكەی دا سكرتێری حزبی سوسیالیستی كوردستان دەلێت:سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كردووه، بۆیه پێم وایه هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و پێویسته هه‌وڵێكی جدی بدرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كان و له‌وێیشه‌وه ده‌ست پێبكرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دارایی خه‌ڵكی كوردستان”.
كاكە حمە دەشلێت لایه‌نه‌كان له دووره‌وه ناگه‌نه ئه‌نجام ، به‌ڵام ده‌توانن پێكه‌وه كۆببنه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ش عه‌یب نیه ، بۆیه داواكارم هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان هه‌موو پێكه‌وه بڕۆنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن”.
هواشی خواست كه هه‌موولایه‌نه‌سیاسیه‌كان وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بیربكه‌نه‌وه ، كه له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا به بیروڕای جیاوازه‌وه پێكه‌وه له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردان و گوتی: “هیوادارین لایه‌نه‌كان چاویان لێبكه‌ن و بتوانن پێكه‌وه له‌م ولاته‌دا بژین”.