بۆ دواجار یەكێتی توانی كێشەی نێوان رێواس فایق و بێگەرد تاڵەبانی كۆتایی پێ بێنێت
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، پێشنیار بۆ كۆتایی هێنان بە كێشەی نێوان رێواس فایق و بێگەرد تاڵەبانی كراوە، كە یەكێكیان ببێتە سەرۆكی پەرلەمان و ئەوەی تریان ببێتە وەزیری خوێندنی باڵا”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند یەكێتی بۆ دواجار توانی كێشەی نێوان رێواس و بێگەرد چارەسەر بكات، بەوەی بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەربگرێت كە پشكی یەكێتیە، وە لەهەمانكاتیش دا رێواس فایقیش بكرێتە وەزیری خوێندنی باڵا ئەو پێشنیارەش قبوڵكراوە”.
ئەمە لەكاتێكدا بوو كە رێواس فایق و بێگەرد تاڵەبانی لە ماوەی رابردوو كێشەیەكی قوڵیان لەنێواندا هەبوو لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، هەردوو لا داوایان دەكرد بكرێنە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە لە پشكی یەكێتیە”.