ئێران: ڕێگەی دیپلۆماسی داخرا

 

کاردانەوەی تویتەری ئێران لە هەمبەر گەمارۆی خامنەیی لەلایەن ئەمریکاوە : ڕێگەی دیپلۆماسی داخرا

 

ئێران لەیەکەم کاردانەوەی لە هەمبەر بڕیاری تازەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆی سەر ڕێبەری ئەو ئەو وڵاتەدا گووتی ئەم گەمارۆیانە بەیەکجاری ڕێگەی دیپلۆماسی داخست .

دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە فەرمانی سەپاندنی گەمارۆی بە سەر ڕێبەری دینی ئێران و 8 کەس لە فەرماندەباڵاکانی سوپای پاسداران واژوو کرد و گووتی ئامانجی ئێمە لەم گەمارۆیانە گەڕانەوەی ئێرانە بۆسەر مێژی دانووستان .

ئەستیۆن منوچین ، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەم گەمارۆ نوێیانەی سەر ئێران گووتی : ئەم گەمارۆیانە محەممەد جەوادی زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەگرێتەوە .

 

لە دووای چەندین کاتژمێر بێدەنگی دەسەڵاتدارانی ئێران لەم بارەوە ، سەید عەبباس مووسەوی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی سێشەممە لە تویتەری خۆیدا نووسی : گەمارۆی بێ ئاکامی ڕێبەری ئێران و فەرماندەکانی سوپا واتە داخستنی هەموو ڕێکارە دیپلۆماسیەکان ، ترەمپ سەرقاڵی لەناو بردنی هەموو ڕێکارەکانی دیپلۆماسی جیهانییە .

Back to top button