تڕەمپ بە توندی كەوتە هەڕەشە

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە تازەترین لێدوانی تایبەت بە ئێران بە توندی كەوتە هەڕەشەو دەڵێت هێزی ئەمریكاتان نیشان دەدەین ئەگەر یەك هەنگاوی هەڵە بنێن”.

ترەمپ لە تویتێكدا دەنوسێت دەسەڵاتدارانی تاران زمانی نەرم و سۆز تێناگەن تەنها هێز نەبێت بۆیە دەبێت بزانن ئەمریكا خاوەن گەورەترین هێزی جیهانە جیا لەوە ترەمپ دەسەڵاتدارانی ئێران بە پشتیوانی كردنی تیرۆر ناودەبات و ئاماژە بەوە دەكات كە پارەو داهاتی هاوڵاتیانی ئێران دەبەخشن بە تیرۆریستان”.

 

ئەم تویتەی ترەمپ دوای وتەكانی سەرۆك كۆماری ئێران هات كە وتبوی گەمارۆ نوێیەكانی ئەمریكا لەسەر تاران نیشانیان دا واشنتۆ درۆ دەكات و دیالۆگی ناوێت”.

سەرچاوە:سكای نیوز

Back to top button