جارێكی دیكە دروستكردنی شەقامی ١٠٠م سلێمانی شكستی خوارد
رێكه‌وت زه‌كی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕه‌خنه‌ى تووند له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی بازنه‌یی 100 مه‌تری ده‌گرێت و ڕایگەیاندووە: “هاووڵاتیانی ئـه‌م پارێزگایه مافی خۆیان بووه ئـاگاداربن بۆچی حاڵی شه‌قام و سه‌وزایی و ئـاوی ماڵان و پرۆژه ستراتیژییه‌كانیان لێكراوه‌ته عوقده”.
ده‌شڵێت: “شتێك نییه به‌ناوى شه‌قامى بازنه‌ى 100 مه‌ترى و ئه‌و شه‌قامه كورت ده‌كرێته‌وه بۆ جووت سایدێكی ڕووتی بێ خزمه‌تگوزاری”.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:
له‌م مینهبهرهوه وه‌ك نوێنه‌رێكی خه‌ڵك ئـه‌وه‌نده‌ی توانیبێتم له‌و پرسانه‌ی كه گشتین و ستراتیژین، ڕونم كردۆته‌وه و خستومه‌ته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت له‌و جێگایه‌ی گه‌یشتوینه‌ته حه‌دی بێده‌سه‌ڵاتی، هاووڵاتیانی ئـه‌م پارێزگایه مافی خۆیان بووه ئـاگاداربن بۆچی حاڵی شه‌قام و سه‌وزایی و ئـاوی ماڵان و پرۆژه ستراتیژیه‌كانیان لێكراوه‌ته عوقده.
بابه‌تی شه‌قامی 100 مه‌تری یه‌كێكه له‌پرۆژه ستراتیژیه‌كانی شاری سلێمانی كه خزمه‌تی گه‌وره به ژێرخان و كه‌رتی گواستنه‌وه و ئـاوه‌دانی ئـه‌م شاره ده‌كات، به‌ڵام مه‌خابن خه‌ونی شه‌قامی بازنه‌یی 100 مه‌تری وا كورت ده‌كرێته‌وه بۆ جوت سایدێكی ڕوتی بێ خزمه‌تگوزاری له‌نێوان تاسڵوجه-عه‌ربه‌ت، ئـه‌وه‌ی ڕای گشتی ئـه‌م شاره پێویسته ئـاگاداری بێت بریتیه له:
1- تائـێستا یه‌ك دینار نه‌خراوه‌ته خزمه‌تی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه‌وه، نه 90 ملیاره‌كه‌ی سه‌ره‌تا و نه 50 ملیاره‌كه‌ی دواتریش ته‌نیا ژماره‌ی سه‌ر كاغه‌زن.
2- به‌مه‌ی ئـێستا هه‌نگاوی بۆ ده‌هاویژرێت شتێك نییه به‌ناوی شه‌قامێكی بازنه‌یی 100 مه‌تری به‌ڵكو ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه به‌شێكه له 3 به‌ش، كهتهنیا جوت سایدی تاسڵوجه-عه‌ربه‌ته چونكه 2 به‌شه‌كه‌ی تری پرۆژه‌ی نیشته‌جێ و گه‌شتیاری مۆڵه‌تداری دیكه‌ی له‌سه‌ر دروستكراوه.
3- تائێستادا براده‌ران هه‌ر سه‌رقاڵی ئـه‌وه‌ن پرۆژه‌كه له نێوان پارێزگای سلێمانی و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌هێنن و ده‌به‌ن كه ئـایا پرۆژه‌كه سه‌ر به كامیان بێت.
4- لهكۆنوسی لیژنه‌ی پێكهێنراودا جێگیر كراوه كه پرۆژه‌كه له‌كۆمپانیا توركیه‌كان وه‌ربگیرێته‌وه كه بێگومان قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی مادی كۆمپانیاكانی تێده‌كه‌وێت! به‌بێ ڕونكردنهوهی هۆكاری وهرگرتنهوهكه و دیاریكردنی ئـالیهتی پێدان به‌كۆمپانیای دیكه!
5- به‌داخه‌وه ئـه‌و له‌ته بازنهیهشی كه له‌شه‌قامه‌كه دروستده‌كرێت هه‌ندێك بڕگه‌ی لێ لاده‌درێت.
6- ده‌سه‌ڵاتی ئـیداری و مالی له‌م بابه‌ته‌دا لای ئـه‌نجومه‌نی پارێزگا و پارێزگاریش نییه.
بۆ ئـه‌وه‌ی بزانین كێ سهبهبكاره، كێ كه‌مته‌رخه‌مه، بۆچی پرۆژه‌كانی ئـه‌م شاره ده‌كرێنه عوقده و ئـیش ناڕوات، بۆچی دوای زه‌ردبون تانكه‌ره ئـاو ده‌گاته باخچه و بلوارهكان، بۆچی ترومپاكانی ئـاوی دوكان سلێمانی پاره‌ی بۆ ته‌رخان ناكرێت، بابچینه سه‌ر وه‌یس.