کۆدێکی نهێنی و گرینگ لە قسەکانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیادا بەدی دەکرێت
مەحاڵە بەریتانیا لە گەڵ ئەمریکا شەڕی ئێران بکات
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایدەگەێنێت چاوەڕوانی ئەوە ناکەیین ئەمریکا داوا لە ئێمە بکات هاوپەیمان بین بۆ گورز وەشاندن لە ئێران .
جێرمی هانت ڕۆژی سێشەممە لە پەرلەمانی بەریتانیا وێرای پێداگری لەوەی ، بەریتانیا مەحاڵە لە وەشاندنی گورزی سەربازی ئێران هاودەستی ئەمریکا بێت گووتی : ئەمریکا هاوپەیمانی سەرەکی ئێمەیە ، ئێمە بەردەوام لە گەڵیان لە پێوەندی دایین و هەرداوایەکیان بە وردی تاوتوێ دەکەیین بەڵام نابێت چاوەڕوای ئەوەیان هەبێت هاودەستیان بین لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران .
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەلەبەر چاوگرتنی گرژییەکانی ئیستای ئێران و ئەمریکا گووتی : ئەو پەیامانەی لە ڕێگەی یەکیەتی ئەرووپا بەتایبەت وڵاتانی فەڕەنسا و ئاڵمانیاوە دەیاننێرین ئەوەیە ، کێشەکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ، هەفتەیەکی زۆر گرینگ بەرێ دەکەن .