ئێران داوا لەتوركیا دەكات دژی پرۆژەی سەربەخۆی كوردستان بێت

خواكوڕك
هەریەكە لە وەزیری دەرەوە و تەناهیی توركیا سەردانی ئێرانیان كردووە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران كۆبوونەتەوە، میدیاكانی توركیا لەزاری محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گواستوویانەتەوە، ئێران داوای لە توركیا كردووە دژی پرۆژەی سەربەخۆی كوردەكانی عێراق بێت.
 
میدیاكانی توركیا لەمیانی سەردانی هەردوو وەزیری توركیا بۆ ئێران ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە ئێران لەزاری وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەڤدی توركیەكە گوتراوە كە دژی پرۆژەی سەربەخۆی كوردەكانی عێراق بوەستنەوە و پێكەوە بەرەو پاراستنی یەكپارچەی خاكی عێراق و سوریا و دانووستاندن لەنێوان چوار دەوڵەتەكە بڕۆن.
 
میدیاكانی توركیا ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە ئێران داوا لەتوركیا كردووە هەرچوار دەوڵەت( ئێران و توركیا و عێراق و سوریا) كۆببنەوە بۆ چارەسەری كێشەكان چونكە ئەگەر چارەسەری لەنێوان ئەو چوار دەوڵەتە بێتە كایەوە هیچ وڵاتێكی بیانی ناتوانێت دەستێوەردان لەكاروباری ئەو چوار دەوڵەتی بكات و داواشیان لەتوركیا كردووە، دژی پرۆژەی سەربەخۆی كوردستان لە عێراق بوەستنەوە.
Back to top button