عەلی باپیر تكا لە دڵشاد گەرمیانی دەكات بگەڕێـتەوە نێو كۆمەڵ داواكەی رەتدەكرێتەوە

 

پاش چەندین ساڵ لە دەست لە كار كێشانەوەی دڵشاد گەرمیانی لە ریزەكانی كۆمەڵی ئیسلامی, ئەمیری كۆمەڵ داوای گەڕانەوە لەو سەركردەیەیی پێشووی كۆمەڵ دەكات بۆ نێو كۆمەڵی ئیسلامی تا ببێـە هاندەرێك بۆ گەڕانەوەی ئەو سەركردانەی لە چەند مانگی رابردوو دەستیان لەو حزبە كێشایەوە بەڵام داواكەی ئەمیری كۆمەڵ رەتدەكرێـتەوە.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەك زانیویەتی كە عەلی باپیر لە ماوەی ڕابردوودا داوای لە دڵشاد گەرمیانی كردووە، وەكوو ھاندانێك بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سەركردانەی كۆمەڵی ئیسلامی كە لەم دواییانە وازیان لە حزبەكە هێنا، بگەڕێتەوە نێو كۆمەڵ، بەڵام دڵشاد گەرمیانی داواكارییەكەی عەلی باپیری ڕەت كردووەتەوە.

هەروەها سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك ئاشكرای كردووە كە چەندینجار عەلی باپیر، داوای لە مەكتەبی سیاسی و مەكتەبی زانایانی كۆمەڵی ئیسلامی و دەزگای پێشمەرگە دێرینەكانی حزبەكە كردووە، فشار بخەنە سەر دڵشاد گەرمیانی، تاوەكوو بگەڕێتەوە نێو كۆمەڵ، بەڵام دڵشاد گەرمیانی داواكاریی ھەموو بەرپرسەكانی كۆمەڵی ڕەت كردووەتەوە.

Back to top button