فەڕەنسا هۆشداری دەداتە ئێران

 

 

ژان ئیولۆدریان ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە دەرچوونی ئێران لە ڕیکەوتنی ئەتۆمی هۆشداری دایە ئەو وڵاتە  .

لۆدریان ڕۆژی سێشەممە لە پەرلەمانی فەڕەنسا لەوڵامی پرسیاری نوێنەران سەبارەت بە تەشەنە کردنی گرژیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست گووتی : پێشێلکردنی ڕێکەوتەنامەی ئەتۆمی 2015 هەڵەیەکی زۆر مەترسیدار دەبێت بۆ ئێران و گووشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە دەگەنە ڕادەیەکی چاوڕوان نەکراو .

ئێڕان لە مانگی ڕابردوودا بە تایبەت ئەو کاتەی ڕەخنەی لە وڵاتانی ئەرووپایی بەشدار لەرێکەوتنی ئەتۆمی گرت ڕایگەیاند ، لە بەشێکی ڕێکەوتنی ئەتۆمی پاشگەز دەبینەوەو پەرە بە یۆرانیۆمی پیتێندراوو ئاوی قورس دەدەیین .

 

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە ئاماژەدان بە سەفەر و پێوەندییەکانی دیپلۆماتی وڵاتانی بەریتانیا ، ئاڵمانای و فەڕەنسا گووتی : هەموومان بە هاودەنگی ویستمان بە ئێران بلێین ئەم هەڵەیە نەکات و ڕێکەوتنی ئەتۆمی پیشێل نەکات چوونکە تووشی گۆمەز دەبێت ، لۆدریان لە کۆتاییدا دەڵیت دەبێت هەموومان حەول بدەیین گرژیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست کەم کەینەوە .

Back to top button