ڕوسیا ڕای خۆی لە سەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا بە دەستی ئێران ڕادەگەێنێت

 

ڕوسیا : فڕۆکە بێفڕۆکەوانە پێکراوەکەی ئەمریکا لە سنووری ئاسمانی ئێراندا لەیدراوە

کێشەی نێوان لایەنەکان لە سەر خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سیخوریەکەی ئەمریکا بە دەستی ئێران بەردەوامەو ڕوسیا لایەنی ئیران دەگرێت .

بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی نشتیمانی ڕوسیا دەڵێت ، بەڵگەکانی بەردەستمان پێمان دەڵێن ئەو فڕۆکەیە سنووری ئاسمانی ئێرانی بەزاندووە .

 

بە پێی ڕاگەیاندنەکانی ئاڵمانیا ، نیکۆلای پاترۆشڤ ، بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی نشتیمانی رووسیا ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ بەرپرسانی هاوشێوەی ئەمریکایی  و ئیسرائیلی خۆی لە ئورشەلیم گووتی : بەڵگەکان ئەوەمان بۆ دەسەلمێنن ئەمریکیەکان سنووری ئاسمانی ئێرانیان بەزاندووە ، نیکۆلای گووتی ئەو زانیاریانە لە لایەن وەزارەتی بەرگری روسیاوە بەدەستی گەیشتووە .

Back to top button