عادل عەبدولمەهدی: سوورین لەسەر چارەسەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر وبەغدا
دوای دەست بە كاربوونی عادڵ عەبدولمەهدی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشێ: لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەركران, پەیوەندیەكان دوای سەردانێكی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ئاسایی كرانەوە, لە ئێستادشدا پەیوەندیەكان لە ئاستێكن كە بتوانرێـت لە داهاتوو هەموو كێشەكان چارەسەربكرێت, سەرۆك وەزیرانی عێراقیش رایدەگەیەنێـت:” سوورین لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا”.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند بەغدا سوورە لەسەر چارەسەركردنی تەواوی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لەمبارەیەوە بەردەوام دەبین لە كۆبوونەوەكان.
عەبدولمەهدی رایگەیاند بە گوێرەی بودجەی گشتیی ئەمساڵ (2019)، ئەركی هەرێمی كوردستانە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات.
گوتیشی لەمبارەیەوە بۆ چارەسەری تەواوی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، حكوومەتی فیدراڵی سوورە لەسەر بەردەوام بوون لە كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
جێی باسە دوای سوێندخواردنی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی 20ی ئەم مانگە، لە یەكەم سەردانیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و هەردوولا دووپاتیان لەسەر چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان كردبووەوە.