وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە شێوەی چاوەڕوان نەکراو گەیشتە ئەفغانستان

 

مایک پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە  ڕۆژی دووشەممەوە  بۆ کۆبوونەوەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیا و ئیمارات لە رۆژهەڵاتی ناوەراستە ، لەدووای ئەوەی ئەبوزەبی بەجێ هێشت و ڕووی لە هیندستان کرد ، بە شێوەی چاوەڕوان نەکراو دوانیوەرۆی سێشەممە گەیشتە کابول و لە گەڵ ئەشرەف غەنی ، سەرۆک کۆماری ئەفغانستان چاوپێکەوتنی کرد .

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم چاوپێکەوتەدا وێرای ئاماژەدان بە دانووستانی ئەمریکا و سەرکردەکانی تالیبان گووتی : سەرەڕای ئەوەی بۆ تالیبانەکانمان روون کردۆتەوە ، ئامادەیین لە ئەفغانستان بچینە دەرەوە بەڵام دەبێت پشت ڕاستی کەمەوە ئیستا کاتێکی دیاری کراومان بۆ دەستنیشان نەکردووە .

پۆمپیۆ لە درێژەدا دەڵێت ، هیوادارم ڕەشنووسی یەکەممان کە بەرپرسیارەتی تالیبانە لە مەڕ حکومەت و گەلی ئەفغاندا بەزوویی بگاتە ئامانج ، چوونکە پاشی ئەوە ئەفغانستان ئیتر شوێنێکی ئارام نابێت بۆ تیرۆریستان .

Back to top button