زیاتر لە 5000 هەزار قوتابی لەدەڤەری سلێمانی هاتوونەتە هەولێر

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر زیاتر لە 5000هەزار قوتابی دەڤەری سلێمانی و هەلەبجە و چەمچەماڵ و گەرمیان وەرگرتووە بەسەر قوتابخانەكانی ناو شاری هەولێر دابەش كراون.

سەرچاوەیەك كەنەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لەبەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بە خواكوڕكی راگەیاند زیاتر لە 5000 قوتابی بنەرەتی و دواناوەندی لەبەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ئەم دەڤەرە، روویان لەبەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر كردووە.

پێشتر دڵشاد عەبدولرحمان وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و وەزیری پێشووی پەروەردە لەمیانی دیدارێكی میدیای دا گوتی، خەڵكێكی زۆر لەبەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی داوای گواستنەوەی بۆ سەر پەروەردەی هەولێر دەكەن.

Back to top button