نانسی عەجرەم بۆ یەکەمینجار وێنەی کچەکەی بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی لوبنانی نانسی عەجرەم بۆ یەکەمینجار وێنەی کچەکەی بڵاودەکاتەوە.

نانسی عەجرەم لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی کچە 7 مانگانەکەی بڵاوکردەوە بە ناوی “لیا” نوسیویەتی: لیا بەیانی باشتان لێ دەکات.

نانسی لەدایکبووی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە و سەر بەخێزانێکی مەسیحیە، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی عەرەبی، هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکێک کردووە بەناوی فادی هیشام و دایکی سێ کچە.

 

Back to top button