ئەمریكا بەیەكجاری توركیای بێ ئومێد كرد
نوێنەری هەمیشەیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ناتۆ روونیكردەوە؛ توركیا بە تەواوی لە بەدەستهێنانی فڕۆكە جەنگییەكانی “ئێف-35” دوور دەخرێتەوە.
كای هیتچسۆن، نوێنەری ئەمریكا لە رێكخراوی ناتۆ بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند” كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی “ئێس-400” لەلایەن توركیاوە رووبەڕووی كێشەی گەورەی دەكاتەوە و لە سەرووی هەموویانەوە بێ بەشكردنیەتی لە بەدەستهێنانی فڕۆكەی ئێف-35.
لە بەرامبەریشدا هەر ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردوغان بەمیدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە” توركیا ملكەچی خواستی هیچ وڵاتێك نابێت و سوورین لەسەر كڕینی سیستەمی بەرگری ئێس-400
ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی هەفتانەی فراكسیۆنی ئاكپارتی لە پەرلەمانی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد” مانگی داهاتوو سیستەمی بەرگری ئێس-400 لە رووسیا وەردەگرن”.