بابهكر زێباری: هۆشداری دهدات .. ناكرێت حەشدی شەعبی بەوشێوەیە بەردەوام بێت
سوپاسالاری پێشووی عێراق ڕای گەیاند، ناكرێت حەشدی شەعبی بەوشێوەیە بەردەوام بێت و پێویستە سنوورێكیان بۆ دیاری بكرێت و ببنە بەشێك لە سوپای عێراق.
بابهكر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە سەركردایەتی چەكدارانی عێراق سنوورێك بۆ حەشدی شەعبی دابنێت و چیتر بەوشێویە بەردەوام نەبن و بەئارەزووی خۆیان و بێ گەرانەوە بۆ فەرماندەی گشتی چەكدارانی عێراق كار بكەن و فەرمان دەربكەن.
زیباری زیاتر روونی كردەوە، بەوشێوە هەرەمەكییەی ئێستە هەیە بەهیچ شێوەیەك لە بەرژەوەندی عێراق نیە و دۆخەكە زۆر ئاڵۆز دەبێت، بۆیە پێویستە سیستەمێك هاوشێوەی پۆلیسی ئیتیحادی و سوپای عێراق و هێزەكانی تر بۆ حەشد دابنرێ و پابەندی فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بن، ئەگەر سنوورێكیان بۆ دانرا و تەنیا فەرمانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراقیان جێبەجێ كرد ئەوكات ناتوانن پێشێلكاریش ئەنجامبدەن.
حەشدی شەعبی هێزێكی میلیشیاییە لە عێراق و لەماوەی ڕابردوو لەو ناوچانەی بۆی چوون چەندان پێشێلكاریان ئەنجام داوە.