گەلی برسی و ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ملیاردێر

تادێت گوشارەكانی ئەمریكا لەسەر تاران توندی بەخۆوە دەبینن و ئەوەش بۆتە هۆی گرانی و باری قورس لەسەر هاوڵاتیانی ئێران بەڵام هیچ كاریگەری لەسەر سەركردەكانی ئێران نەكردووە، چونكە ئەوان خاوەنی چەندین كۆمپانیای زەبەلاح و سەدان ملیار دۆلارن بۆ لێدانی بەرژەوەندیەكانی بەرپرسانی ئێرانی”.
ئەمجار دۆناڵد تڕەمپ سزای بەسەر ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەپاند كە بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەكان لە ئێستادا عەلی خامنەیی خاوەنی دووسەد ملیار دۆلار و سەدان كۆمپانیای وەبەرهێنە”.
جیا لەوە بەشێوەی نهێنی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕاستەوخۆ خاوەنداری ٣٧ كۆمپانیای دیكە دەكات كە هەریەك لەو كۆمپانیایانە خاوەنی ٤٠ ملیار دۆلارە”.

سەرچاوە:سكای نیوز

Back to top button