به‌وێنه: شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلی به‌شێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان سوتێنران
خواكوڕك
به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه 27/11/2016 له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه لە بەردەم ماڵەكەی خۆیان لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلی دوو له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی سوتێنران.
ئاوات حەسەن و گوڵاڵە سەدیق، دوو له‌و مامۆستایانه‌ن كه سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ن و شه‌وی رابردوو كاتژمێر 3 له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان ئۆتۆمبێله‌كانیان سوتێنران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌زاری ئاوات حه‌سه‌ن به خواكوڕكی راگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی به‌رپرسه له‌و رووداوه به‌تایبه‌ت كه ئه‌م رووداوه دوای ئه‌وه‌دێت، ئێمه بڕیارماندا بایكۆتی خوێندنمان نه‌شكێنین له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ده‌رماڵه‌ی هاتووچۆ.