سەربازێكی سوپای توركیا كوژراو و 5ی تر بریندار بوون
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوار شەممە، سەربازیك کوژرا و پێنج سەربازی دیکە بریندار بوون، لە شەڕ و پێکدادانێك لەگەڵ چەکدارە کوردەکانی لە باکووری سوریا”.
وەزارەتی بەرگری توركیا راشی گەیاندووە” زەرەری گیانی، لە شەڕ و پێکدادانەکانمان لەگەڵ یەکێنەکانی پاراستنی گەلی کوردانی سوریا و پارتی کرێکارانی کوردستان ڕووی دا”.
لە ناوچەیەك کە ئەنقەرە پارساڵ ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتونی لێ ئەنجام دا و سوپای تورکیا توانی شاری عەفرینی لە ژێر دەستی یەکینە کوردەکانی سوریا دەربهێنیت”.