كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی كوتایی ھات

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان کۆتایی هات و وتەبێژی یەکێتیش ڕوونکردنەوە لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2019 شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری هەولێر بۆ تاوتوێكردنی پرسی پارێزگاری كەركووك و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانێكیی رۆژنامەوانیدا گوتی: “كۆبونەوەو پەیوەندییەكانمان لەگەڵ پارتی بەردەوام دەبێت بۆ جێبەجێكردنی دوا قۆناغەكانی ڕێكەوتنەكانمان سەبارەت بەپرسی پێكهێنانی حكوومەت و پرسی كەركووك”.

Back to top button