پارتی بۆ یەكێتی قارەمانەكانی 16ی ئۆكتۆبەر نابنە پارێزگاری كەركووك
بۆجاری چوارەمە یەكێتی ناوی كاندیدانێك دەداتە پارتی بۆ دانانی وەك پارێزگاری كەركووك، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان رەتی دەكاتەوە، بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، یەكێتی جارێكی تر سێ ناوی تری داوەتە پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتوون لە رزگار عهلی، ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی و دكتۆر عومەر ئینجە، جێگری سەرۆکی زانکۆی كەركوك، خالید شوانی، پهرلهمانتاری پێشووی عێراق بەڵام پارتی جارێكی تر لەزاری فازڵ میرانی رایگەیاندووە، كە قارەمانەكانی 16ی ئۆكتۆبەر نابنە پارێزگاری كەركووك”.
فازڵ میرانی لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا بەشی كوردی رایگەیاندووە ئێمە قارەمانەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک قبوڵ ناکەین ئەوە ڕاستیەکەیە، بەشێکی زۆری ئەو کاندیدانە لهوانە بوون، خۆ ئەو پۆستە بەتەنها هی یەکێتی نیە هی هەموو خەڵکی کەرکوکە دەبێت ئێمەش لەسەری ڕازی بین”.
هەروەها دەشلێـ”ئێمە ڕاشکاوانە بە برادەرانی یەکێتیمان وتتوە کە بەوانە ڕازی نابین بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک کە قارەمانی شانزەی ئۆکتۆبەر-ن، ئەگەر خۆتان “تەعینی” دەکەن لەگەڵ حکومەتی عێراق بیکەن.”