ئاژانسەكانی عێراقی چەندین زانیاری لەسەر یەكێتی و كەركووك ئاشكرا دەكەن

بەگوێرەی ئاژانسەكانی عێراقی یەكێتی لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر هەموو ئامانجی ئەوە بووە پارێزگارێك بۆ كەركووك دابنێت كە سەر ئەو حزبە بێت، بەڵام هەموو دانووستاندنەكانی شكەستی هێناوە و نەیتوانی پارێزگار دانێت و ئێستا دەچێتەوە لای پارتی كە ئامادە بوو شەری ناوەخۆ لە كوردستان هەڵگیرسێنت تەنها بۆ لەناو بردنی بەڵام پێی نەكراو و ئێستاش بێ ئەمەڵ چۆتەوە بەردەرگای پارتیەكەی بارزانی”.

ئاژانسەكان باس لەوەش دەكەن، یەكێـتی تەنازووڵی بۆ عەرەبی كەركووك و توركمان و ئێران و بەغداش كرد تەنها بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووك بەدەست بهێنێت بەهەر نرخێك بێت، بەڵام شكەستی هێنا و دواجار بەنهێنی سەردانی توركیا و ئێرانیشی كردووە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە بەڵام هەر شكەستی هێنا”.

ئاژانسەكانی باس لەوەش دەكەن، كە یەكێـتی ئامادەی هەموو تەنازووڵێك بوو بۆ پێدانی ئەو پۆستە بەڵام بەبەردەوام شكەستی هێناوە، لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووك كە خۆیان رادەستی هێزەكانی عێراق كردووە”.

هەروەها ئاژانسەكان دەلێن یەكێتی لە ئێستادا لەبەرامبەر هەرەشەی تێكدانی هەرێمی كوردستان دەیانەوێت پارێزگارێك لەكەركووك لەرێگای پارتیەوە بەدەست بهێنن لەكاتێكدا یەكێـتی لە 16ی ئۆكتۆبەر یەكێك بوو لەو هێزانە بەشداریان لە هەوڵی لەناو بردنی پارتی دا، بەڵام شكەستیان هێنا و ئێستا لەبەرامبەر پارتی دانیشتوون داوایی پۆست دەكەن و دەلێن ئەگەرنا دۆخی كوردستان بۆ قۆناغی دوو ئیدارەی دەگەرێنینەوە”.

 

Back to top button