ئاڵمانیا : ئێران پێشێلکاری بڕیارەکانی کردووە
نوێنەری ئاڵمانیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان هێرش دەكاتە سەر ئێران و پێدانی موشەكی دورمەودا بە حوسیەكان لە یەمەن بە پێشێلکردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ناو دەبات
نوێنەری ئاڵمانیا ئەوەش دەخاتەڕووكە وڵاتەكەی نیگەرانە لە گواستنەوەی تەكنۆلۆژیای سەربازی بە گشتی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە لایەن ئێرانەوە بۆ گروپە تیرۆریستیەكان
ئەوە یەكەم جارە وڵاتی ئاڵمانیا بەو شێوەیە ڕەخنە لە ئێران دەگرێت و ئیدانەی كردەوەکانی دەكات