مایک پۆمپیۆ دڵنیایی دەداتە هیندستان

 

 

مایک پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی چووارشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ” نارندرا موودی ” سەرۆک وەزیرانی هیندستان،  بەڵینیدا تەنگەژەکانی بازرگانی نێوان دلهی و واشنتۆن کەم کاتەوە بەڵام ئاماژەی بەوردەکاری ئەم پلانە نەکرد .

پۆمپیۆ لە کاتی کۆبوونەوە لە گەڵ ” سوبەر ئەمانیام جیشانکار ” وەزیری دەرەوەی هیندستان ڕایگەیاند هەردووک وڵاتی هیندستان و ئەمریکا بە پێوەندی پتەو دەتوانن یارمەتی دەری زۆرێک لە وڵاتانی جیهانی بن .

پۆمپیۆ بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی خۆی لە گەڵ ” نارندرا موودی ” گووتی : هیندستان بڕیاری پابەندی خۆی بۆ بوارەکانی ئابوری ، وزە ، بەرگری و بەربەرەکانی لە گەڵ تیرۆریزم هاوشانی ئەمریکا دووپات کردۆتەوە و ئێمەش دڵنیایی دەدەینە هیندستان دابین کردنی هاورەدی نەوتی ئەو وڵاتە لە ئەستۆ دەگرین .

 

شرۆڤەکاران لە سەر ئەو باوەڕەن راستیەکانی کۆبوونەوەی پۆمپیۆ و نارندار موودی لەکۆبوونەوەی گرووپی ( جی 20 ) دا دەردەکەوێت کە بەڕیارە ئەم هەفتەیە لە یابان بەرێوە بچێت .

Back to top button