وتەبێژی یەکیەتی ئەورووپا دیسان ئێران تەفرە دەدات

 

 

فدریکا مووگرینی ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا و بەشی کرداری ئاسایشی ئەم یەکیەتیە رۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ڕێکاری نوێی بوواری ئابووری بانکی ئەورووپا لە هەمبەر ئێران کە ناسراوە بە ( ئەنیس تێکس ) لە رۆژانی داهاتوودا دەکەوێتە گەڕ .

هاوکات بێهرووز کەمالوەند وتەبێژی ناوەندی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاندووە ئەگەر بێت و ئەورووپاییەکان پابەندی خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی نەبن بۆ یارمەتیدانی ئێران ، ئەوا وڵاتەکەی لە رۆژی هەینیەوە ڕێکاری پیتاندنی یۆرانیۆم بەخێرایی دەست پێدەکاتەوە .

 

مایا کونسیانچیچ وتەبێژی یەکیەتی ئەورووپا لە پرێسکۆنفرانسێکدا  لە وڵامی پرسیارەکاندا گووتی : ڕێکاری تایبەتی ئابووری بانکی یەکیەتی ئەورووپا  بۆ ئێران ( ئەنیس تێکس ) پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ، سێ وڵاتی واژوو کەری ڕێکەوتنی ئەتۆمی ، وەک بەریتانیا ، ئاڵمانیا و فەڕەنسا بە پشتیوانی باقی وڵاتانی یەکیەتی ئەورووپا پشتیوانی لەم ڕێکارە دەکەن ، بەڵام ناتوانین کاتێکی دیاری کراوی بۆ دەستنیشان بکەیین بۆ کەوتنە گەڕی ئەم ناوەندە ئابوری بانکیە .

Back to top button