لە داهاتوویەكی نزیك پێكهێنانی حكومەت رادەگەیەنرێت و هەنگاوەكانی پێكهێنانی لە قۆناخی كۆتایدایە
دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان, بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانی راسپارد, مەسورو بازرانی بە سەردانی كردنی حزب و لایەنە سیاسەكان هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی راگەیاند بە پێی زانیاریەكان لە ئێستادا لەسەر ئاستی سەرجەم حزبەكان زۆربەی كاندیدەكان یەكڵاكراونەتەوەو ھەنگاوەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە قۆناخەكانی كۆتاییدایە
پێكھێنانی كابینەی نوێ لە ھەنگاوەكانی كۆتاییدایە، لە ماوەی رابردووشدا مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆی سەردانی ئەو ھێزو لایەنانەی كرد كە بڕیاریانداوە بەشداری حكوومەت بكەن بۆ ئەوەی سیڤی كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن بۆ پۆستە وەزارییەكان، لایەنە سیاسیەكانیش لە ناوخۆی خۆیاندا رێكارەكانی دیاریكردنی كاندیدەكانیان دەستپێكردووە و لە قۆناخی كۆتاییدان.
یەكێتی لیژنەیەكی لە ئاستی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی حزبەكەی پێكھێناوە و عومەر فەتاح سەرپەرشتی كارەكانی دەكات، پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش باس لەو پێوەرانە دەكات كە یەكێتی بۆ كاندیدانی پۆستە وەزارییەكانی داناوە.
یەكلاكردنەوەی ناوی كاندیدانی پۆستە وەزارییەكان لای بزووتنەوەی گۆڕان یەكلابووەتەوە و تەنیا ئەوەی ماوە لە كۆبوونەوەیەكی جڤاتی نیشتمانیدا بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆدەبێتەوە و كاندیدەكانیان رادەستی كەسی راسپێردراو بۆ پێكھێنانی حكوومەت دەكەن.
مەسرور بارزانی لەسەرجەم كۆبوونەوەكانی لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشداری حكوومەت دەكەن داوای لێكردوون، پێش وادەی دیاریكراو پێكھاتەی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بخەنە بەردەم پەرلەمان و ئاماژەكانیش ئەوە نیشان دەدەن كە پێشبینی دەكرێت تاكۆتایی ئەم مانگە لایەنەكان لیستی كۆتایی كاندیدەكانیان پێشكەش بە ڕاسپێردراوی پێكھێنانی حكومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان بكەن.