سكرتێری ناتۆ: دژی ئێرانین و هاوپەیمانی ئەمریکاین لە رووبەڕوو بوونەوەی ئێران
دوای زیاد بوونی گرژیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بە تایبەت دوای خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكی لە لایەن ئێران ئێستا گرژیەكان زیاتر بوونە, سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی “ناتۆ” رایگەیاند: نیگەرانین لە چالاكیە تێكدەرانەكان و پاڵپشتەكانی ئێران بۆ تیرۆر و تێكدانی بارودۆخی لەناوچەكە. هەروەها دەڵێت: گرنگە ئێران بەدەم داواكەی ئەمریكاوە بچێت بۆ گفتوگۆ و دانوستان.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ینس شتۆڵنتبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ هەڵویستی هاوپەیمانێتییەكەی لەبارەی گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێرانی راگەیاند و گوتی: “ھەموو ھاوپەیمانەكان لە چالاكی تێكدەرانەی ئێران لە ناوچەكە، پرۆگرامی مووشەكی و پاڵپشتیەكانی ئەو وڵاتەكە بۆ گروپە تیرۆریستەكان نیگەرانن”.
هەورەها دووپاتیكردەوە، “ھەموو ھاوپەیمانان ھاوڕان لەسەر ئەوەی، كە نابێت ئێران پەرە بە پرۆگرامی ئەتۆمی بدات”.
گوتیشی: “زۆر گرنگە كە پەیامێكی روون لە ئەمریكاوە بۆ ئێران نێردراوە، كە ئامادەن بۆ گفتوگۆ و كەمكردنەوەی گرژییەكان، چونكە گرنگە لە كەنداو لە گرژی و ھەڵە ھەڵسەنگاندنەكان دووركەوینەوە و خۆمان لە دۆخێك بەدوور بگرین، كە لەوەی ئێستا لە ناوچەكە ھەیە خراپتر بێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، “مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار دەبیت زانیاری لەسەر دۆخەكە دەداتە ئەندامانی ناتۆ”.