بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاماری 6 مانگی ئەمساڵی كار و چالاكییەكانی بڵاوكردەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە كوردستان بە بۆنەی رۆژی رووبەروو بوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان چەندین چالاكی بەڕێوەچوون, بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاماری 6 مانگی ئەمساڵی كار و چالاكییەكانی بڵاوكردەوە، بەپێی راپۆرتەكە هێزەكانیان توانیویانە 651 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنان و بارزگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیربكەن، هەروەها دەست بە سەر 92 كیلۆی جۆراوجۆری ماددەی هۆشبەردابگرن.
لە راگەیێندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكاندا هاتووە، هێزەكانیان توانیویانە 651 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنان و بارزگانیكردن بە ماددەهۆشبەرەكان دەستگیربكەن، لەنێو ئەو ژمارەیەشدا، 235 تۆمەتبار تاوانەكانیان بەسەردا ساخبووەتەوە و سزادراون، هەروەها 416 تۆمەتباری دیكەش پەڕاویان لەژێر لێكۆڵینەوەدایە و چاوەڕوانن لە دادگا كێشەكەیان یەكلایی ببێتەوە.
سەبارەت بە جۆر و قەبارەی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بە سەردا گیراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاندووە، هێزەكانیان دەستیان بە سەر 92 كیلۆ ماددەی جۆراوجۆری هۆشبەردا گرتووە، لەو ماددانەش 87 كیلۆ و 51 گرام لە جۆری هێرۆیین بووە.
20.827 دووكیلۆ و هەشت سەد و 27 گرام كریستاڵ.
1.500 یەك كیلۆ و نیو تلیاك.
732 حەوت سەد و سی و دوو گرام حەشیش.
7.579 حەوت هەزار و پێنج سەد و حەفتا و نۆ شیت حەبی هۆشبەر دەستیان بە سەردا گیراوە.
جگە لە ماددەی هۆشبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئامارێكی لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی دراوی ساختە بڵاوكردووەتەوە، كە بڕەكەی 200 هەزار دیناری عێراقی، چوار هەزار و شەش سەد دۆلاری ئەمریكییە.