بە هۆکارێکی نەزانراو هاوسەری حاکمی دووبەی بەرەو ئەلمانیا ڕایکرد
بەهۆکارێکی نەزانراو و بەپێی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی عەرەبی هاوسەری حاكمی دووبەی بەهاوكاری دیپلۆماتێكی ئەڵمانی لەگەڵ كوڕو كچەكەی بەرەو ئەڵمانیا ڕایانكردووە، ئەوەش قەیرانی دیبلۆماسی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دروستكردووە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەمیرە هەیا كە بەڕەگەز خەڵكی ئوردونە و هاوسەری حاكمی دوبەیە، بەهاوكاری دیپلۆماتێكی ئەڵمانی لەگەڵ زایدی كوڕی و كچەكەی بەرەو ئەڵمانیا رایانكردووە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، هاوسەری حاكمی دوبەی، لە ئێستادا لەگەڵ كوڕ و كچەكەی لە وڵاتی ئەڵمانیان و داوای جیابوونەوەی لە محەمەد بن راشدی هاوسەری و مافی پەنابەرێتی كردووە.
هاوكات، محەمەد بن راشدی هاوسەری ئەمیرە هەیا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا كردووە، كە ژنەكەی و كوڕ و كچەكەی بۆ ئیمارات بگێڕنەوە، بەڵام بەرلین بەتوندی ئەو داواكارییەی رەتكردووەتەوە و جەختیكردووەتەوە لەژێر هیچ گوشاریكدا ئامادە نییە ئەمیرە هەیا بەزۆر بگێڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی.
ئەو بڕیارەی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا محەمەد بن راشدی تووڕە كردووە و بۆتە هۆی ئەوەی بەبەردەوامی لەسەر هێڵ بێت و هەڕەشەی ئەوەشی لەئەڵمانیا كردووە كە ئەگەر ژنەكەی و منداڵەكانی بۆ نەگەڕێننەوە پەیوەندیەكانیان بەرەو گرژبوونەوە دەچێت.