ترێ چاره‌سه‌ری چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌كات و به‌ده‌یان سودی هه‌یه‌

ترێ چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات و به‌ده‌یان سودی هه‌یه‌

ترێ بەری دار مێو شوێنی بنەڕەتی ئاسیایه‌ یەکەم جاریش فینقیەکان گواستیانەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان و سەقلییە و ئیتاڵیا و مارسیلیا و میسر و شام و شوێنی دیکەش ، وەکو خواردن و شەربەت بەکاریان ھێناوە. ترێ مادە بەسوودەکانی وەک “ساکارۆز” و “گلوکز” و “دیکسترۆز” ی تێدایە و سەرچاوەیەکی گرنگی مادەکانی وەک مەنیزیۆم و ئاسن و مەنگنێزە . ترێ و ئاوی ترێ دەرمانێکی شیاو و بەسوودە بۆ نەخۆشی کەم خوێنی و دەبێتەھۆی بەھێزکردنی دڵ و رێکوپێکردنی لێدانی دڵ.

پێکھاتووە لە ڕێژەیەکی بەرز لە شه‌كرى ترێ‌ و كالیسێۆم و فۆسفۆڕ و ئاسن و ڕێژەیەکی کەم لە ڤیتامینی A و C. ھەروەھا باشە بۆ:

پاککردن و نەرم کردنی خوێن وھاندانی چالاکیی كۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه‌

ده‌مار و ماسولكه‌كان بەھێزتر وچالاکتر دەکات و دەبێتە ھۆی تازەکردنەوەی خانەکانی ناو لەش و چارەسەرکردنی کەم خوێنی و کەمی خۆراک و ھیلاکی و لاوازی و پەستانی سەر ئێسقان.

باشە بۆ زەردوویی و دەبێتە ھۆی دەرکردنی ژەھراوی ناو لەش بۆ دەرەوەی لەش و باشە بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە.

کوڵاوی گەڵای ووشکی ترێ‌ باشە بۆ چارەسەرکردنی بەستنی میزەوە (کێشەی میزنەکردن) و سکچوون بە خواردنەوەی یەک کوپی کوڵاوی گەڵای ووشک پێشی نان خواردن.

ترێی ووشک کراو (مێوژ) خواردنێکی بەھێزە و باشە بۆ جگه‌ر و ھاندەرە بۆ چالاکیی گشتی لەش، ھەروەھا کوڵاوەکەی لەگەڵ ئاو و شەکر بۆ چارەسەرکردن و نەرم کردنی کۆکە و رێکخستنی ھەناسەدان.

تێبینی/ نابێت مێوژ و خورما بە پێکەوە بھەنجێنرێن چونکە زوو گەنییو دەبن. ھەروەھا نابێت مێوژ لە (٣) ڕۆژ زیاتر بمێنێتەوە چونکە تێک دەچێت و پێکھاتەکەی دەگۆڕێت بە تایبەتی لە ژینگەیەکی گەرم.

Back to top button